بە فەرمانێك لەجێدانان دەستپێدەكاتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران لەجێدانان بە فەرمی دەستپێكردوەتەوەو چاوەڕوانی رێنماییەكانی ئەنجومەنی راژەو وەزارەتی دارایی دەكەن.
وتیشی: وەزارەتەكەیان نزیكەی 1000 كەس وەك گرێبەست بەگوێرەی رێنماییەكان دادەمەزرێنێت، ئەویش لە جێگەی ئەوانە دادەنرێن بە هەر هۆكارێك بێت لە كاردا نەماون، هەمو دەرچوان مافیان هەیە داوای گرێبەستبون بكەن، بەڵام دەبێت بڕوانامەكانیان هاوتای ئەوانە بێت كە لە جێگەیان دادەنرێن.
بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی 09-08-2026 كاركردن بە پرۆسەی لەجێدانان بە هەمو شێوەیەك راگیرابو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group