وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لالەزار: داوای پێداچونەوە بەبڕیارەكەی دادگادا دەكەینەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دادگای تاوانەكانی سلێمانی بڕیاری زیندانیكردنی بەسەر لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەك راگیراوی دیكەی لالەزاردا سەپاندو لەوبارەیەوە دانا تەقیەدین وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لالەزار رایگەیاندوە: هەمو بڕیارێكی دادگا ئەگەر حوكمەكەی 20 ساڵیش بێت هەر بواری پێداچونەوەی هەیە، رۆژی یەكشەممە راپۆرتی خۆیان پێشكەشی دادگا دەكەن و داوای پێداچونەوەی بڕیارەكەی دادگای تاوانەكانی سلێمانی دەكەن.
دانا تەقیەدین وتیشی: ئەو كەسانەی سزادراون بە هەڕەمەكی ئازاد ناكرێن، بەڵكو دەبێت بۆ دادگای تەمیز بگەڕێنەوەو وردبینی لە بڕیارەكەو بەڵگەكان بكات دواتر بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group