بەرپرسێكی شارەوانی لە كەركوك لەكاتی بەرتیل وەرگرتندا دەستگیر كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، تیمێكی لێكۆڵینەوەی كەركوك پاش وەرگرتنی زانیاری بەرپرسێكی شارەوانی كەركوكیان دەستگیر كردوە كە داوای 6 هەزار دۆلاری ئەمریكی و مۆبایلێكی ئایفۆن 15 پرۆماكسی لە هاوڵاتیەك كردوە. 
راشیگەیاندوە، ئەو بەرپرسەی شارەوانی كەركوك پارەو دیارییەكەی وەك بەرتیل داوا كردوە تا رێگە بە هاووڵاتییەكە بدات لە شەقامی قودس باڵەخانەیەكی بازرگانی دروست بكات.
دەستەی دەستپاكی باسیلەوەشكردوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لەو شوێنەی كە وادەی وەرگرتنی بەرتیلەكە بوە تۆمەتبارەكە لەكاتی وەرگرتنی بەشێك لە پارەكە دەستگیر كراوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group