نەوا -
عەقید بەختیار محەممەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، شۆفێری هەر ئۆتۆمبێلێك بە خێرایی 109 كیلۆمەتر بۆ هەر كاتژمێرێك لێبخوڕێت كامێرای خاڵ بۆ خاڵ سزای نادات، بەڵام لەوە زیاتر سزا دەدرێت.
عەقید بەختیار بە میدیای پارتی وتووە، كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ خۆنەبەستنەوە و بەكارهێنانی مۆبایلیش تۆمار دەكەن، بەڵام لە هاتووچۆی سلێمانی هێشتا بۆ ئەو بابەتە لەو كامێرایانە سزایان دانەناوە.
وتوشیەتی، شۆفێری هەر ئۆتۆمبێلێك بە خێرایی 109 كیلۆمەتر بۆ هەر كاتژمێرێك لێبخوڕێت كامێرای خاڵ بۆ خاڵ سزای نادات، بەڵام لەوە زیاتر سزا دەدرێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، سزاكان بەو جۆرە نین كە خەڵك بیستویانە و هەموو سزاكانیش بۆ پاراستنی خەڵكە.