لە ئەمریكا تەقە لە 3 خوێندكاری فەلەستینی كرا و بریندار كران

27/11/2023 جیهان

نەوا - 
پۆلیسی ولایەتی فیرمۆنتی ئەمریكا ئاشكرای كرد، تەقە لە 3 خوێندكاری فەلەستینی كرا و بریندار كران، بەپێی زانیارییەكانیش تاوانەكە بەهۆی رەگەزپەرستییەوە بووە.
پۆلیسی ولایەتی فیرمۆنت بڵاویكردووەتەوە، لە شاری بیرلینگتۆن تەقە لە 3 خوێندكاری فەلەستینی كراوە، بەپێی زانیارییەكان تەقەكردنەكە لەلایەن پیاوێكی سپی پێستەوە بە دەمانچەیەك ئەنجام دراوە، هیچ وشەیەكی نەوتووە و 4 گولـلەی تەقاندووە و هەڵاتووە.
تاوەكو ئێستا هیچ لێدوانێكی فەرمی سەبارەت بە هۆكاری تەقەكردنەكە نەدراوە، بەپێی زانیارییەكان ئەو سێ‌ كەسە "كوفیە"یان بەستووە كە وەك هێمایەك بۆ فەلەستیینیەكان سەیر دەكرێت، پۆلیسی ولایەتەكەش لە رونكردنەوەیەكدا باسی لەوەكردووە، بارودۆخەكە سەختە و ناتوانرێت بەو شێوەیە سەیر نەكرێت كە تاوانی رقلێبوونەوە بووە.
ئەوەش هاتووە، بریندارەكان براونەتە شوێنێكی پارێزراو و چارەسەر وەردەگرن و گەڕان بەدوای تۆمەتبارەكەشدا دەستی پێكردووە، ناوەستن تاوەكو تۆمەتبار روبەڕووی دادگا دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group