ئایزنهاوەر گەیشتە ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی

27/11/2023 جیهان

نەوا-
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا  رایگەیاند، گروپی كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئایزنهاوەر لە گەروی هورمز پەڕیوەتەوەو چوەتە ناو ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی.
فەرماندیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە تویتێكدا بڵاویكردۆتەوە: گروپی كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئایزنهاوەر لە 26ی ئەم مانگەوە لە گەروی هورمز پەڕیوەتەوەو چوەتە ناو ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی.
راشیگەیاندوە: كەشتی ئایزنهاوەر لە كەنداو پڕۆسەی گەڕان ئەنجام دەدات بەئامانجی دەستەبەركردنی ئاسایش بۆ گەشتكردنی كەشتییە بازرگانییەكان لە رێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی لە پێداویستییەكانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا لە سەرتاسەری ناوچەكەدا.
فەرماندەییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە كەشتی كروزەری موشەكی و كەشتییەكانی تێكدەری موشەكی رێنماییكراو لەگەڵ كەشتیەكی تری فڕۆكە هەڵگر چونەتە ناو ئاوەكانی كەنداوی عەرەبییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group