ئەردۆغان: زمانی كوردی قەدەغە بو ئێمە قەدەغەكەمان نەهێشت

10/12/2023 جیهان

نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: زمانی كوردی لە توركیا قەدەغە بو بەڵام ئێمە رێگەمان پێدان وقەدەغەكەمان نەهێشت.
بەبۆنەی رۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤەوە ئەردۆغان رایگەیاند: لە وڵاتەكەمان ڕێگەمان نەداوە بەهیچ جیاوازییەكەی بنچینەیی، بیروڕا، پەرستش، زمان، بەگشتی هەمو جیاوازییەكی ئایینی و كلتوی بەرگریمان لێ كردون.
وتیشی: لە توركیا رێگەمانداوە بە زمانە جیاوازەكان پروپاگەندەی هەڵبژاردن بكرێت رادیۆ و تەلەڤیزیۆنمان بۆ دامەزراندن، لە توركیا كوردی قەدەغە بو ئێمە رێگەمان بۆ كردنەوە تاكو وەك زمانەكانی تر گفتوگۆی پێبكەن.
لەبەشێكی تردا ئەردۆغان باسی لەوەكرد، هەمو هاووڵاییە كوردەكان  برامانن ئەوان پروپاگەندی سیاسی بە كوردی دەكەن، بۆیە ئێمەبوین رێگەمان بۆ زمانی كوردی كردەوە لەتوركیادا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group