بەغدا دەستیكرد بە دابەشكردنی موچە

03/03/2024 عێراق

نەوا-
بانكە حكومییەكانی بەغدا دەستیان كرد بە دابەشكردنی موچەی خانەنشینان.
بانكی رەشید لە راگەیەنراوێكدا داوای لە هاوبەشانی كردوە ئەوانەی كە هەڵگری كارتی ئەوانن  دەتوانن موچەكانیان وەرگرن.
بانكی رەشید لە راگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە، لە رۆژی 3ی ئازارەوە دەستمانكردوە بە دابەشكردنی موچەی خانەنشینان ئەوانەی كارتی تایبەت بە بانكەكەیان هەیە كە بە دارخورما ناسراوەو هەژماری بانكیان هەیە، نامە بۆ ژمارە مۆبایلەكانیان نێردراوە هەركات پێیانگەیشت دەستبەجێ دەتوانن سەردانی لقەكانی بانكی رەشید بكەن بۆ وەرگرتنی شایستەكانیان.
دابەشكردنی موچەی خانەنشینان لە بەغدا لەكاتێكدا تائێستا فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی 2 یان وەرنەگرتوەو وەزیری دارایی عیراق بۆ خەرجكردنی شایستەكانی فەرمانبەران چاوەڕوانی بەدەستگەیشتنی لیستی موچە دەكات جگە لەوەی فەرمانبەرانی هەرێم موچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردویان وەرنەگرتوەو چارەنوسی نادیارە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group