ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چەند بڕیارێكی دەركرد

پێش 2 هەفتە

نەوا-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆك و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبۆوەو چەند بڕیارێك دەركرا.
بەگوێرەی سەرچاوە نافەرمیەكان كە دەست چەند كەناڵێكی راگەیاندن كەوتون و بڵاوكراوەتەوە، لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردراوە لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران رابگەیەنرێت و دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێت.
هەروەها بڕیاریش دراوە هەركات پارە بۆ موچە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 3 بكرێت و دابەشكردنی زەوییش بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دەستپێبكاتەوەو قەرزەكانی حكومەتیش داشكاندنیان بۆ بكرێت..

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group