پاكستان.. لەڕوداوێكدا 58 كەس بونە قوربانی

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا-
لەكاتی گەشتكردنی كۆمەڵێك هاوڵاتی لە روداوێكدا 58 پاكستانیی بونە قوربانی.
بەرپرسانی پاكستان رایانگەیاند، لەكاتی گەشتكردنی كۆمەڵێك هاوڵاتی بە پاس بۆ مەزارگەیەك لە باشوری رۆژئاوای پاكستان، لانیكەم 17 كەس گیانیان لەدەستداو 41 كەسیش دیكەش برینداربون، بەرپرسێكیش بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە كە روداوی هاتوچۆكە لە شەوی 10ی نیسان لە ناحیەی هوب لە پارێزگای بەلوچستان رویداوە.
باس لەوەشكراوە، پاسەكە خێراییەكەی زۆر بوەو لەكاتی پێچكردنەوەیدا شۆفێرەكە كۆنترۆڵی لەدەستداوەو لە نزیك مەزارگەكە كەوتۆتە ناو كانییەكەوە، دوای روداوەكەش قوربانییە بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group