تائێستا كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەهۆی ناكۆكیەوە نەكراوە

11/07/2024

نەوا-
وەك بڕیاربو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی چەند گرفتێك كۆبونەوەكە دواخراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست رادیۆی نەوا كەوتون، راكان جبوری دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد وەك بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەن سەرۆكایەتی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكات، بەڵام بەهۆی دروستبونی چەند گرفتێكەوە دانیشتنەكە بۆ ماوەیەك دواخراوەو ئەندامانی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و چەند ئەندامێكی كوتلەی عەرەبی نەچونەتە ناو دانیشتنەكەوە، ئەمەش بۆتە هۆكاری دواكەوتنی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و تائێستا كوتلەكان رێكنەكەوتون لەسەر دەستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا.
هەر بەپێی زانیارییەكان چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەناو هۆڵەكە ئامادەن و راكان جبوری چاوەڕوانی تەواو كردنی رێژەی یاساییە تاكو دەست بە دانیشتنی ئەنجومەنەكە بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group