نەوا-
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەت و سوپای ئەمریكا ژمارەیەك چەكی قورسی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لە وتارێكدا رایگەیاند، رۆژێكی مێژووییە بۆ وەزارەتی پێشمەرگەو هێزی پێشمەگەی كوردستان كە لەلایەن حكومەت و سوپای ئەمریكاوە وەك بەردەوامی لە هاوكاریی و پشتیوانییەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگە، كۆمەڵێك چەك كە پێكهاتون لە تۆپی قورس رادەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكرێت كە بە دڵنیاییەوە توانا سەربازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگەو پێشمەرگەی كوردستان دەگەیەنێتە ئاستێكی بەرزتر.
وتیشی: هێزی پێشمەرگە چاوی لەوەیە ببێتە خاوەنی چەكی بە تەكنەلۆجیای پێشكەوتو، ئەویش بە پشتیوانی و هاوكاریی بەردەوامی هاوپەیمانان لەسەرو هەموشیانەوە ئەمریكا.
شۆڕش ئیسماعیل سوپاسی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقی كرد كە هەوڵی زۆریداو ئاسانكاریی كرد تاكو ئەم چەكانە بگاتە هێزی پێشمەرگە.