پاسەوانی سنور دڵنیاییدا كە سنوری نێوان عیراق- سوریا ئارامە

08/08/2024 عێراق

نەوا-

فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنور لەعیراق دڵنیاییدا كە سنوری نێوان عیراق- سوریا ئارامە.
فەرماندەیی پاسەوانی سنوری عیراق رایگەیاندوە، بەسیستمی رێكخراوی سنوریی پێشكەوتو هەروەها بە ئامادەباشی تەواوی هێزەكانیان لە فەرماندەیی پاسەوانی سنور، سنوری نێوانی عیراق- سوریا سەقامگیریی ئەمنی هەیەو هیچ جۆرە هەوڵدانێك بۆ بەزاندنی سنورو هەڕەشەیەكی لەسەر نییە.
فەرماندەییەكە راشیگەیاندوە، هێزەكانی سوپای عیراق لە هێڵی دوەمی سنوردان بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانی پاسەوانی سنور لەناو قوڵایی خاكی عیراقدا، هەر بۆیە هێزەكان سەرجەمیان لەئامادەباشیدان و سەقامگیریان بونیاتناوە لەسەر زنجیرەی سنوریی نێوان هەردو وڵات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group