هاوپەیمانی ناتۆ مانۆڕی ساڵانەی ئەتۆمی دەستپێدەكات

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا-
بڕیارە هاوپەیمانی ناتۆ لەمانگی تشرینی یەكەمدا مانۆڕی ساڵانەی ئەتۆمی دەستپێبكات و ماوەی دوو هەفتە بخایەنێت.
بەپێی راگەیانراوێكی ناتۆ، لە چوارچێوەی مانۆڕەكەدا زیاتر لە 60 فڕۆكە بەشداری دەكەن كە تیایدا بەسەر ئەوروپای رۆژئاوادا فڕینی مەشق ئەنجام دەدرێت، ئەو فڕۆكانەی ئەمریكاش كە توانای هەڵگرتنی موشەكی ئەتۆمیان هەیە بەشداری تیادا دەكەن.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا مارك روتە وتەی سكرتێری گشتی ناتۆ باسی لەوەكردوە، رێگری ئەتۆمی بەردی بناغەی ئاسایشی هاوپەیمانانە، مانۆڕەكە تاقیكردنەوەیەكی سەرەكییەو پەیامێكی رون بۆ هەمو دوژمنێك دەنێرێت كە ناتۆ هەمو هاوپەیمانەكانی دەپارێزێت و بەرگرییان لێدەكات.
لە مانۆڕەكەی ئەمساڵدا لەئاسمانی بەلجیكاو هۆڵەنداوە میوانداریی كراوە تا ئاسمانی دانیمارك، بەریتانیاو دەریای باكور فڕین ئەنجام دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group