ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران كۆبوەوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێكی بەپەلەی سازكردو هێرشەكانی 26ی تشرینی یەكەمی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران تاوتوێكرد.
دانیشتنە بەپەلەكە لە دوای ئەمیر سەعید ئیروانی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان ئەنجامدراو خالید خیاری جێگری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ئیدانەی هەر جۆرە هەڵكشانێكی گرژییەكان دەكات و پێویستە كۆتایی پێ بهێنرێت.
راشیگەیاند: دەبێت هەردولا واز لە تاقیكردنەوەی سنوری یەكتر بهێنن و تا ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەكەدا بەرقەرار بێت.
لە دانیشتنەكەدا لیندا تۆماس نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماژەی بەوەكرد كە لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا هاوڕاییەك هەیە لەبارەی ئەوەی كە جموجوڵەكانی ئێران شەڕانگێزین و پشتیوانی گروپە چەكدارەكان دەكات كە جێگەی قبوڵ نییە، هاوكات هاوڕاییەكی نێودەوڵەتیی هەیە لە بارەی ئەوەی ئیسرائیل مافی بەرگریی شەرعی هەیە بۆیە هەر ئەمەشی كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group