نەوا-
نوێنەری هەمیشەیی پاكستان لە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەنگاوی سەرەتایی بۆ رێگرییكردن لە سەرهەڵدانی ململانێكان بگرێتەبەر.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێكی نائاسایی لەبارەی گرژییەكانی نێوان هندستان و پاكستان لەهەرێمی جامو كشمیر ئەنجامداو دوای دانیشتنەكەش عاسم ئیفتیخار ئەحمەد نوێنەری هەمیشەیی پاكستان لە نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماژەی بەوەدا، پرسی جامو كشمیر ماوەی زیاتر لە 70 ساڵە بەبێ چارەسەر لە هەگبەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدایە، ئەم واقعە ئەوەمان وەبیردەهێنێتەوە كە پشتگوێخستنی ململانێكان بەمانای نەمانی ناكۆكییەكان نییە، بەڵكو دەبێتە مایەی قوڵتركردنەوەیان.
راشیگەیاند، ئەركی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەوە نییە لە دورەوە چاودێری ململانێكان بكات، بەڵكو ئەركی ئەنجومەنەكەیە رێگریی لە سەرهەڵدانی بكات.