مەرجەكانی بەدەستهێنانی رەگەزنامەی فەرەنسی توندتر دەكرێنەوە

17 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەئامانجی سنورداركردنی بەدەستهێنانی رەگەزنامەی فەرەنسی فەرمانێكی نوێ دەدرێتە پارێزگارەكانی فەرەنسا.
بەپێی زانیارییەكانی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا فەرمانێكی نوێی بۆ پارێزگارەكان ناردوە بەئامانجی سنورداركردنی ئەگەری بەدەستهێنانی رەگەزنامەی فەرەنسی لەلایەن بیانیەكانەوە، وەزیری ناوخۆی فەرەنساش دەڵێت، یاسادانان ئەوە پشتڕاستدەكاتەوە كە بە رەگەزبون ماف نییە بەڵكو بڕیارێكی سەروەری حكومەتە، بەم پێیە بەدەستهێنانی رەگەزنامە بۆ بیانییەكان سنوردار كراوە.
هەر بەپێی بەدواداچونەكانی دەزگای لوتكە رونكراوەتەوە، پارێزگارەكان داواكاری بۆ وەرگرتنی رەگەزنامە وەردەگرن و ئەوان بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی پێداچونەوەی سەرەتایی بە فایلەكان و چاوپێكەوتن لەگەڵ داواكاران، ئەگەر بڕیارێكی ئەرێنی درا فایلەكان دەنێردرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ بڕیاری كۆتایی، ئەگەر پارێزگارەكان داواكارییەكە رەتبكەنەوە فایلەكان ناگەنە وەزارەت ئەم بڕیارەش لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە جێبەجێدەكرێت.





شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group