ژمارەی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون بەرزبووەوە

14 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، 8 مردن و 54 تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار كراون، كەزۆرترین ریژەی مردن لە كەركووك تۆمار كراوە.
دكتۆر سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 54 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار كراون، كە 8یان مردوون.
 ئاماژەی بەوەشدا، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای زیقار تۆمار كراون، كە 17 تووشبووە.
 هەروەها سامان یابە وتەبێژی تەندروستیی كەركووكیش رایگەیاندوە، ئەم ساڵ لە كەركووك 5 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار كراون، كە چواریان مردوون و ئەوەی دیكەش چاك بووەتەوە و هیچ تووشبوویەكی دیكەش تا ئێستا تۆمار نەكراوە.
 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group