نەوا-
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق داوای لەحكومەتی ئازەربایجان كرد گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و وڵاتەكەی دەستپێبكاتەوە.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق و جەیهون بایرامۆڤ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان لەشاری بەغدا كۆبونەوەو پاشان فوئاد حسێن لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان باسیان لەپرسی گشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەردو وڵات كردوە پێویستە دوبارە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و ئازەربایجان دەست پێ بكەنەوە، چونكە ئەوە دەبێتە مایەی بنەمای دامەزراندنی پەیوەندیی بازرگانی، ئابوریی و گەشتیاری نێوان هەردوو وڵات.
فوئاد حسێن وتیشی: داوایان لە حكومەتی ئازەربایجان كرد كە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لەشاری هەولێر بكاتەوە.
باسی لەوەشكرد، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجتان جەختیانكردوەتەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە ناكۆكی و گرژییەكانی نێوان هندستان و پاكستان بە ئاشتی چارەسەر بكرێن چونكە هەردوكیان خاوەنی چەكی ئەتۆمین و ئەگەر ناكۆكی یان گرژیی لەنێوانیاندا هەبێت مەترسی جدی لێدەكەوێتەوە.