بە رێژەی 97% دۆخی تای خوێنبەربوون لە عێراق كۆنترۆڵ كراوە

32 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، دۆخی پەتای تای خوێنبەربوون بە رێژەی 95% بۆ 97% كۆنترۆڵ كراوە و هیچ زیادبوونێك لە ژمارەی تووشبوواندا تۆمار نەكراوە.
قوسەی حەتتاب وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، كارەكانی فەرمانگەی ڤێتێرنەری بەردەوامن و دۆخی تەندروستیی ئاژەڵان زۆر باشە، بە جۆرێك دۆخی تای خوێنبەربوون بە رێژەیەكی بەرچاو كۆنترۆڵ كراوە و هیچ هەڵكشانێك لە ئاماری تووشبووندا نییە.
باسی لەوەشكرد، دەرمانی دژەگەنە (دێلتامەسرین) بە شێوەی بێبەرامبەر بەردەستە و تیمەكانی ڤێتێرنەری لە بەغدا و نەخۆشخانە ڤێتێرنەرییەكانی پارێزگاكان سەردانی ماڵی ئاژەڵداران دەكەن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و رێنمایی پزیشكی. 
هاوكات، ئاشكراشیكرد، گەشتە مەیدانییەكانی وەرزی بەهار و پاییز لەگەڵ هەڵمەتەكانی شۆردن و رشاندنی مەڕ، بزن، گامێش و مانگا لە چوارچێوەی رێكارە خۆپارێزییەكاندا بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group