رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت: سودانی بەقەرز موچەی هەرێم دەنێرێت

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت لە زاری سەرچاوەكان لە بەغداد بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، تاوتوێی پێشنیازێك دەكات بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بڕینی موچە لە هەرێمی كوردستان، بە خەرجكردنی لە شێوەی قەرزدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، رەنگە سودانی یەكێك لە سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی رابسپێرێت بۆ سەردانیكردنی هەرێمی كوردستان، لەپێناو هێوركردنەوەی گرژییەكان و گەیشتن بە چارەسەرێكی مامناوەند.
بەگوێریە ڕۆژنامەكە، حكومەتی فیدراڵی بە نیازە فەرمانی خەرجكردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەربكات، بەو مەرجەی بە شێوەی قەرزێكی دارایی كاتی خەرج بكرێت، تا دواتر لە تەرخانكراوەكانی هەرێم بدرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لیژنەیەكی باڵای هاوبەش بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئێستا پێكدەهێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group