وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەركەسێك لە بنكەكانی پۆلیس سكاڵا تۆماربكات دەبێت بڕێك پارە بدات

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا هەركەسێك لە بنكەكانی پۆلیس سكاڵا تۆماربكات، دەبێت لەبەرامبەردا بڕێك پارە بدات و پارەدانەكەشی لەرێگەی ماستەر كارتەوە دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردەوە، خشتەیەكی نوێی سەبارەت بە تێچوی سكاڵاكردنی هاوڵاتیان لە بنكەكانی پۆلیس بڵاوكردەوە و هەر جۆرە سكاڵایەكیش بڕە پارەیەكی جیاوازی هەیە.
بەپێی خشتەكە دەبێت سكاڵاكار ماستەركارتێكی پێبێت كە لە 50 هەزار دینار كەمتری تێدا نەبێت تابتوانێت مامەڵەكانی پێرایی بكات.
هەروەها، تۆماركردنی سكاڵا بڕەكەی 10 هەزار دینارە، سكاڵای ونكردنی بەڵگەنامە فەرمییەكان 25 هەزار دینارە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group