نەوا-
چەند فەرمانبەرێكی هەرێمی كوردستان سكاڵایان لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق تۆمار كرد.
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، سكاڵایەك لەلایەن ژمارەیەك فەرمانبەری هەرێمی كوردستانەوە تۆمار كرا سەبارەت بە داواكاری بەردەوامبونی خەرجكردنی موچەكانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا.
ئاماژەشیكردوە، فەرمانبەران داوای دەركردنی فەرمانێكی وەلائی بۆ پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عیراق دەكەن بە خەرجكردنی موچەكانینا وەك جێبەجێكردنی بڕیاری پێشوی دادگاكە.
دادگاكە بڵاویشیكردوە، سكاڵاكە تۆمار كراوەو لە نزیكترین كاتدا بڕیاری لەسەر دەدرێت.
جێی ئاماژەیە، پێشتر عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، لەگەڵ چەند فەرمانبەرێكی هەرێمی كوردستان سكاڵایان دژی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عیراق تۆماركردوە.