داهاتوی رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسر بەكوێ دەگات؟

3 رۆژ پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
كریستیانۆ رۆناڵدۆ نەیتوانیوە نازناوێكی گەورە لە یانەی نەسری سعودی بەدەستبهێنێت و دەنگۆی ئەوەش هەیە یانەكە بەجێبهێڵێت.
رۆژنامەی ماركای وەرزشی لە راپۆرتێكدا رایگەیاندوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پورتوگالی و یاریزانی یانەی نەسری سعودی ئەگەری هەیە یانەكە جێبهێڵێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەوە ناوبراو نەیتوانیوە هیچ نازناوێك بەدەستبهێنێت و هاوكات سەرنەكەوێت بۆ وەرزی داهاتوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا، ئەمەش بوەتە هۆی شۆكێك بۆ یانە سعودییەكە. 
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، رۆناڵدۆ ئۆفەرێكی لە یانەیەكی بەرازیل وەرگرتوەو لە یارییەكانی ئەم دواییەشدا بێزاری خۆی لە یانە سعودییەكە دەربڕیوە بەتایبەتی دوای دۆڕانەكەی بەرامبەر یانەی ئیتیحاد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەساڵی 2023 بەگرێبەستێك پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودییەوە كردو بەوهۆیەشەوە كۆمەڵێك ئەستێرەی تۆپی پێی نێودەوڵەتی راكێشا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group