نەوا-
هەردوو وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و سعودیە بڕیاریاندا هەماهەنگیی دارایی بكەن بۆ خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی سوریا لە قۆناغی گواستنەوەدا.
رۆژنامەی "The Daily Times" بڵاویكردەوە، وەزارەتەكانی دەرەوەی قەتەر و سعودیە بە رەسمی ئیدارەی ئەمریكایان ئاگاداركردووەتەوە كە بەرپرسیارێتیی خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی حكومیی سوریا لە قۆناغی داهاتوودا لەئەستۆدەگرن.
هەر بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە ئەم پێشهاتە لە چوارچێوەی پاڵپشتیی وڵاتانی كەنداوە بۆ ئەو قۆناغی گواستنەوەیە كە ئەحمەد شـەرع سەرۆكی نوێی سوریا سەرپەرشتی دەكات، لە پاش رووخانی رژێمی پێشووەوە.