نەوا-
هاوكاری هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج بەسەر ئەفسەرو پێشمەرگەكانی سەر بەدیوانی وەزارەتدا دابەشدەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردوەتەوە، رۆژی چوارشەممە 11/6 هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت و دوای ئەنجامدانی رێكارەكان لە رۆژی پێنج شەممەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی بەسەر ئەفسەرو پێشمەرگەكانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەكەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.
راشیگەیاندوە، لەم مانگەدا 61 هەزارو 375 ئەفسەرو پلەدارو پێشمەرگە بە سیستمی پڕۆژەی هەژماری من هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن كە ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچونی سیستمی پێدانی هاوكارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەی ئەلكترۆنی.