هەفتەی داهاتوو دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی فەرمان سالاری بۆ مووچە كۆدەبێتەوە

12 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە خشتەی دادبینی بۆ هەفتەی داهاتو بڵاوكردەوە و تێدا ئاماژە بەوەكراوە، ڕۆژی دوشەممەی (14ـی تەمموزی 2025) لەسەر دوو سكاڵای پەیوەست بە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش، دوو سكاڵا لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆماركراون، لە سكاڵای یەكەمدا داوا كراوە كێشەی موچە لە ناكۆكیی نێوان بەغدا و هەولێر جیابكرێتەوە، موچە بابەتێكی سەربەخۆ بێت، بۆ ئەوەی سكاڵا لەسەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق تۆماركراوە.
سكاڵای دووەمیش لەبارەی دەركردنی فەرمانی وەلائیی دادگای فیدڕاڵی عێراقەوەیە لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و دیارنیە ئایا هەفتەی داهاتو پرسەكە یەكلایی دەكرێتەوە یان نا. 
  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group