رۆژی پێنجشەممە پشوی فەرمیە

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی یادی لەدایكبونی پێغەمبەر (د.خ)، رۆژی پێنجشەممەی داهاتو كە دەكاتە 4ی ئەیلول پشوی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی عێراق.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ڕۆژی پێنجشەممە 4ی (ئەیلول)ی 2025، كە هاوكاتە لەگەڵ دوانزەهەمین ڕۆژی ڕەبیع الاول، كە ڕۆژی لەدایكبونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)،پشوی فەرمییە لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكان.
بەپێی رۆژژمێری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بێت، رۆژی 12ی رەبیع الاول دەكەوێتە رۆژی 5ی (ئەیلول) كە رۆژی هەینی دەكات و بەوەش رۆژی پێنجشەممە لە هەرێمی كوردستان ناكرێتە پشو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group