سەرۆكی یەكێتیی جیهانی زانایان داوا لە موسڵمانان دەكات بۆ غەزە بە رۆژوبن

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان داوای لە هەمو موسڵمانانی جیهان كرد كە رۆژی پێنجشەممە 28/8 بەڕۆژوبن وەك هاوسۆزییەك بۆ غەزە.
لە پەراوێزی كۆنفرانسی غەزە كە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچو، عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان داوای لە موسڵمانان كردوە رۆژی پێنجشەممە بەڕۆژوبن وەك هاوسۆزییەك بۆ موسڵمانانی غەزە، بەو پێیەی رۆژوگرتن لە پێنجشەممەدا سونەتە بۆیە وەك هاودەنگییەك لەگەڵ هاوڵاتیە تینو و برسییەكانی غەزە.
قەرەداغی راشیگەیاندوە، پەیامەكە ئەوەیە كە ئەوان وەك موسڵمانان ئامادەن لەڕێگای بریستیەتی و تینویەتییەوە هاوشان و هاودەنگی خەڵكی غەزە بوەستن، ئەگەر رێگایان پێدرابوایە بچنە ناو غەزەوە ئەوا دەچون، بەڵام شارەكە گەمارۆ دراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group