تانكەكانی ئیسرائیل لە چونە ناو غەزە نزیكدەبنەوە

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
تانكەكانی ئیسرائیل گەیشتونەتە لێواری كەرتی غەزەو خانوەكانیان خاپوركراون.
ماڵپەڕە جیهانییەكان بڵاویانكردوەتەوە، بەپێی وتەی شایەتحاڵان تانكەكانی ئیسرائیل پێشڕەویانكردوەو چونەتە ناو قۆناغێكی نوێی شەڕكردنەوە، لە لێواری شاری غەزە خانوی هاوڵاتیان وێرانكراون و هانی دانیشتوانیانداوە هەڵبێن، ئەمەش پێش كۆبونەوەی چاوەڕوانكراو لەسەر دۆخی شەڕی غەزەیە كە بڕیارە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە سەرۆكایەتی بكرێت.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، دانیشتوانی غەزە دەڵێن لە درەنگانی شەودا تانكەكان چونەتە ناو گەڕەكی عیباد-ئەلرەحمان لە لێواری باكوری شاری غەزەو ماڵەكانیان تۆپباران كردوەو چەند كەسێكیان بریندار كردوە.
سەعد عابدی كە پێشتر كرێكاری بیناسازی بوە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، لەناكاو بیستمان كە تانكەكان بۆ ناو عیباد-ئەلڕەحمان هەنگاویانناوە كە كیلۆمەترێك لێیانەوە دورەو دەنگی تەقینەوەكان بەرزتر بونەتەوە بینیمان خەڵك بەرەو ناوچەكەمان هەڵدێن، ئەگەر ئاگربەست نەكرێت ئەوا تانكەكان لە دەرەوەی ماڵەكانمان دەبینین.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group