نەوا-
ئیسرائیل بە نیازە ئۆردووگایەكی گەورە لە شوێنی كەلاوەكانی شاری ڕەفەح، لە غەززە دروست بكات و 600 هەزار كەس لە دانیشتوانی فەڵەستینی تێدا نیشتەجێ بكات.
یسرائیل كاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئۆردووگایەكی گەورە بۆ نیشتەجێكردنی بەشێك لە دانیشتوانی غەززە دروست دەكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئۆردووگاكە وەك 'شارێكی مرۆڤدۆستانە' دەبێت و هەر كەسێك لەوێ نیشتەجێ بكرێت، بۆی نییە جارێكی دیكە لێی دەربچێت.
هەروەها، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، فەرمانی داوە ئەم ئۆردووگایە لە ماوەی 60 ڕۆژدا، لە باشووری كەرتی غەززە دروست بكرێت، مەبەست لە دروستكردنیشی، لاوازكردنی توانا و دەسەڵاتی حەماسە بەسەر دانیشتوانی غەززەدا.