حكومەتی پاكستان داوایەكی تر بۆ دانوستان لە ئێران و ئەمریكا دەكات
6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویكردوەتەوە، حكومەتی پاكستان داوای لە ئێران و ئەمریكا كردوە خولی داهاتوی دانوستانەكان ئەنجام بدەن، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمریكا بەردەوام لە رێگەی راگەیاندنەوە یاری دەكات كە گوایە بەمزوانە دانوستان ئەنجام دەدرێت، لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت فشارەكان لەسەر ئێران زیاد بكات بۆ تەسلیمبون و گوشارەكانی سەر نرخی بازاڕی وزە رێكبخاتەوە.
ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە، میدیا جیهانییەكان باسیانلەوەكردوە، كە بڕیارە خولی داهاتوی دانوستانەكان لە رۆژی پێنجشەمەی داهاتو لە پاكستان دەستپێبكاتەوە.