نەوا-
رۆمان گۆفمان بەرپرسی نوێی مۆسادی ئیسرائیل لە یەكەم لێدوانیدا سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران رایگەیاند كە ئەركەكانی ئیسرائیل لە تاران هێشتا تەواو نەبوەو ناوبراو وتویەتی شەڕی 40 رۆژەی ئەمریكاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستكەوتی زۆری هەبوە.
ئاماژەشیكردوە، مۆساد جارێكی تر لە دڵی تاران چالاكی كردو زانیاریی هەواڵگری وردی بە سوپای ئیسرائیل گەیاندوەو ئەو موشەكانەی كردۆتە ئامانج كە هەڕەشە بوە بۆ سەریان، بەڵام ئەوان ئەركەكانیان هێشتا تەواو نەبوە.
ئەو هەواڵە لەدوای ئەوەوە هاتوە كە نوسینگەی بنیامین ناتانیاهو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبو كە ژەنەڕاڵ رۆمان گۆفمان لە سەرەتای مانگی حوزەیران سەركردایەتی مۆساد دەگرێتە ئەستۆو دەستبەكار دەبێت، ئەمەش دوای پەسەندكردنی لەلایەن لیژنەیەكەوە كە بەرپرسە پلە باڵاكان هەڵدەبژێرێت.