نەوا-
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردۆتەوە، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان بانگەشەی ئەوەی كردوە كە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، قەتەر، ئوردن پابەندییەكانیان پێشێل كردوە بەو پێیەی ئەوان هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیلیان بۆ سەر تاران چالاك كردوە.
ئەمیر سەعید ئیراڤانی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نامەیەكدا كە ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و جەمال فارس ئەلروەیعی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوەكان كردوە وتویەتی، ئەو وڵاتە عەرەبییانە پابەندییە نێودەوڵەتییەكانیان پێشێل كردوە، هەر بۆیە ئێران داوای قەرەبوكردنەوەی زیانەكانی شەڕی لێیان كردوە كە بەشداربون لە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.