تادێت ژمارەی كوژراوانی شەڕی نێوان چەكدارانی دروزی و هۆزەكان بەرزدەبێتەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئاشكرایكرد، ژمارەی قوربانیانی شەڕو پێكادانەكانی نێوان چەكدارانی دروزی و چەكدارانی هۆزەكان لە پارێزگای سوەیدای باشوری ئەو وڵاتە بەرزبوەتەوە بۆ 30 كوژراو و 100 بریندار.
وەزارەتەكە لەڕاگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی دوایین ئامار لە ئاكامی شەڕو پێكادانەكانی نێوان چەكدارانی دروزی و چەكدارانی هۆزەكان لە پارێزگای سوەیدا، 30 كوژراون و 100ی دیكەش برینداربون.
راشیگەیاندوە، هێزە ئەمنییەكان دەستوەردانیان كردوە بۆئەوەی كۆتایی بە شەڕو پێكادانەكە بهێنن، داواشی لەسەرجەم لایەنەكان كردوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان هاوكاربن لەپێناو هێوركردنەوەی دۆخەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group