عراقچی: ئیسرائیل هیچ ئەنجامێكی لەئێران بەدەستنەهێناوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بنیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل شكستیهێناوە لە بەدەستهێنانی سەركەوتن لە غەزەو لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.
عراقچی بڵاویكردوەتەوە: نەتانیاهو بەڵێنی سەركەوتنی لە غەزە داوە، بەڵام ئەنجامەكەی بنبەستی سەربازی و فەرمانی دەستگیركردن بەتاوانی جەنگ بو، هەروەها دوو هەزار چەكداری نوێ بو بۆ بزوتنەوەی حەماس.
وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاندوە: سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هیچ ئەنجامێكی لەئێران بەدەستنەهێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group