سەربازانی سنوری پۆڵەندا تەقە لە كۆچبەران دەكەن

15 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەسەر سنوری پۆڵندا –بێلاروس لەلایەن سوپای پۆڵەنداوە تەقە لە كۆچبەران دەكرێت و ئەوەش برینداربونی كەسێكی لێكەوتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی دەزگای لوتكە بڵاوكراوەتەوە، سەربازانی پۆڵندا لەسەر سنور كۆمەڵێك كۆچبەریان كردۆتە ئامانج كە هەوڵی بەزاندنی سنوری پۆڵەنداو بیلاروسیایان دەداو بەهۆیەوە هاوڵاتییەكی سودانی بریندار بوە، هاوكات لە ساڵی 2024  پەرلەمانی پۆڵەندا یاسایەكی دەركرد كە ئەفسەرانی چەكداری لە بەرپرسیارێتی تاوانكاری لەسەر سنوری رۆژهەڵات بەخشیوە، ئەم بڕیارەش دوای دو روداو هات كە یەكێكیان كوشتنی سەربازێك بو بە چەقۆ لەلایەن كۆچبەرێكەوە.
ئەوەش رونكراوەتەوە، پۆڵەندا ئەڵمانیا تۆمەتبار دەكات بەوەی كە ئەو كۆچبەرانەی لە روباری راین دەپەڕنەوە دەگەڕێنێتەوە دواوەو بەم دواییە بوەتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەكان لەسەر سنوری ئەڵمانیا و پۆڵەندا، پۆڵەنداش رێكاری توندی پشكنینی لە دەروازە سنورییەكانی لەگەڵ ئەڵمانیا و لیتوانیا جێبەجێ كردوە.
راشگەیەنراوە، پۆڵەندا بۆ پتەوكردنی سنورەكانی نزیكەی 600 ملیۆن یۆرۆ وەبەرهێنانی كردوەو 11 هەزار پاسەوانی سنورو سەربازی بەدرێژایی سنوری رۆژهەڵاتی خۆی جێگیر كردوە لەگەڵ دیوارێكی ئەلیكترۆنی و سیاجێكی پۆڵا.






شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group