نەوا-
وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، لەگەڵ روسیا لەسەر دوبارە هەڵسەنگاندنەوە بۆ رێككەوتنەكان لەگەڵ حكومەتی پێشو رێككەوتون.
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا كۆبۆوەو لە پرێس كۆنفراسێكدا رایگەیاند، سەردانەكەی بۆ روسیا كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییەكان نیشاندەدات و لەسەر دوبارە هەڵسەنگاندنەوە بۆ رێككەوتنەكان لەگەڵ رژێمی روخاو رێككەوتون.
باسی لەوەشكرد، باشكردنی دۆخی وڵاتەكەیان بەبێ وەستاندنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بەدینایەت، ئیسرائیل بۆ دروستكردنی شەڕی ناوخۆ هێرش دەكاتە سەر سوەیدا، نابێت هیچ وڵاتێك كەمینەكان بەكاربهێنێت بۆ دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆیان.
لەلایەن خۆشیەوە سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، سوریا بۆ روسیا وڵاتێكی دۆستە سوپاسی حكومەتی دیمەشق دەكەن بۆ ئەو هەنگاوانەی گرتیانەبەر بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی هاوڵاتیانی روسی و دامەزراوە روسییەكان لە سوریا.