سێنتكۆم: بەردەوامین لە خۆپاراستن و لەناوبردنی هەڕەشەكانی ئێران

58 خولەک پێش ئێستا جیهان

تیم هاوكینز وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئاشكرایكردوە، هێرشیان كردوەتە سەر چەند بەلەمێك لەباشوری ئێران، هێرشەكان شوێنی هاویشتنی موشەك و چەند بەلەمێكی ئێرانیان كردوەتە ئامانج كە هەوڵی چاندنی مینیان داوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو هێرشە وەك كردەیەكی بەرگرییكردن بوە بۆ پاراستنی هێزەكانیان لە هەڕەشەكانی ئێران، هەروەها لەگەڵ پاراستن و دانبەخۆداگرتنن لە ماوەی ئاگربەستدا، بەردەوامیش دەبن لە بەرگریكردن لە هێزەكانیان.
هەر لە بارەی هێرشەكانەوە ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردوەتەوە كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل چەند بەلەمێكیان لەباشوری دورگەی خارگ كردوەتە ئامانج و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان چوار كەس كوژراون، هاوكات دەنگی سێ تەقینەوەشیان لە بەندەر عەباس بیستوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group