نەوا-
سەرۆكی ئەمەریكا، ناوی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی گۆڕی بۆ وەزارەتی جەنگ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، وڵاتەكەیان خاوەن بەهێزترین سوپا و كەلوپەلی سەربازییە، هەموو جەنگەكانیشیان تا ئەوكاتەی ناوی وەزارەتەكە جەنگ بوو، بردۆتەوە، بۆیە ناونیشانی وەزارەتی جەنگ گونجاوترە لە بەرگریی.
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، پێم وایە ئەو ناوە زۆر گونجاوترە، بەتایبەت لەو ڕووەی، كە جیهان ئێستا لە چ دۆخێكدایە، ئێمە بەهێزترین سوپامان هەیە، باشترین كەلوپەلی سەربازیمان هەیە و مەزنترین و چاكترین ئامێری بەرهەمهێنانی كەلوپەلمان هەیە، وتیشی: ناونیشانی بەرگریی لەڕووی سیاسییەوە، ڕەنگە ڕاست بێت، بەڵام بۆ وڵاتی ئێمە گونجاو نییە، پێم وایە ناونیشانی وەزارەتی جەنگ ئاماژەیەك دەنێرێت.
لەبارەی واژۆكردنی بڕیاری گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بۆ وەزارەتی جەنگ، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: دەربڕینی وشەی جەنگ لە بەرگریی خۆشترە.