نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 8 هەزار زیندانیكراو بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازاد كراون.
ئەحمەد لوعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 68 هەزار سزادراو لە چاكسازییەكاندان كە بە تاوانی جیاواز، وەك تیرۆر، بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر راگیراون.
ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەی بەندكراوانی پەیوەست بە مادەی هۆشبەر لەنێوان 10 بۆ 15 هەزار كەسدایە كە بەسەر بەكارهێنەر و بازرگانانی مادە هۆشبەرەكاندا دابەشبوون.'
بەوتەی ئەحمەد لوعێبی، تاوەكو ئێستا هەشت هەزار و 665 زیندانی سوودیان لە یاسای لێبووردنی گشتی وەرگرتووە و ئازادكراون.
وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق باسی لەوەشكرد، دادوەریی عێراق بڕیاری ''گونجاو''ی دەركردووە بۆ تۆڵەسەندنەوەی قوربانیانی كوردی ئێزدی و ''هیچ یاسایەكی لێبووردنی گشتی یان كەمكردنەوەی سزا یان تەنانەت ئازادكردنی مەرجدار، ئەندامانی داعش ناگرێتەوە.