حكومەتی عیراق و ئێكسۆن مۆبیل رێككەوتنێكیان واژۆكرد

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رێككەوتنێك لەنێوان وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل واژۆكراو لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرا كرا كە واژۆكردنی رێككەوتننامەكە سەرەتاییە لەنێوان هەردولادا.
لە مەراسیەكەدا كە پیتەر لاردن و شاندی یاوەری بەئامادەبونی بەرپرسی كاروباری ئەمریكا لە عیراق ئامادەیبوە، سودانی رایگەیاندوە، رێككەوتنەكە هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئاییندەی كەرتی نەوت لە عیراق و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكان لەگەڵ ئەمریكا، هەروەها دەرگاكان كراوەن بەڕوی سەرجەم كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكاندا بۆئەوەی بەشداری بكەن لە گەشەپێدانی كەرتی نەوت لەوڵاتدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group