جومانە غەلای: ئێمەش نازانین دەنگتان بە كێ داوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، تەنانەت كۆمیسیۆنیش نازانێت دەنگدەران دەنگیان بە كێ داوە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دڵنیایی بە هەموو دەنگدەران دا، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە نهێنی دەمێنێتەوە، تەنانەت كۆمیسیۆنیش نازانێت دەنگدەران دەنگیان بە كێ داوە.
هەروەها، بە وتەی جومانە غەلای، زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار دەنگدەری نوێ لە كۆمیسیۆن تۆمار كراون. وە زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار كەس لە رۆژی دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە.
باسی لەوەش كرد، تاوەكو رۆژی دەنگدان دابەشكردنی كارتی دەنگدان بەردەوام دەبێت، دەنگدەران دەتوانن كارتەكانیان وەربگرنەوە و بەشداریی پرۆسەی دەنگدان بكەن.