وەزارەتی ناوخۆ: ئەنجامدەرانی ڕووداوی تەقەكردنەكەی دوێنی َشەوی كەركوك دەستگیركران

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی پۆلیس، بە پاڵپشتی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك، دوای روداوێكی تەقەكردن و پێكدادانی چەكداری، گەمارۆی ئەمنییان سەپاندوەو ڕێكاری یاسایی پێویستیان گرتوەتەبەر و توانیویانە 14 تۆمەتبار دەستگیربكەن كە تێوەگلاون لە ڕوداوەكەدا و ڕەوانەی لایەنە لێكۆڵەرە كارامەكان بكەن.
رونیشیكردەوە، كاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شەڕێك لە بەردەم بارەگای كاندیدێك لە پارێزگای كەركوك ڕویدا، كە پەرەی سەند بۆ هێرشێكی چەكداری پاسەوانی ئەو كاندیدە، لە ئەنجامدا دوو كارمەندی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گیانیان لەدەستدا و هەروەها دوو هاوڵاتی دیكەش برینداربون و لەئێستادا بۆ چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوەشكردوە، بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ هەر كەسێك دەكەین كە هێرشبكاتە سەر هێزە ئەمنییەكان یان هەڕەشە لە ئاسایشی گشتی بكات، هەروەها زۆرترین سزای یاسا دیاریكراو بەرامبەر سەرپێچیكاران جێبەجێدەكرێت، بۆ ئەوەی بخرێنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری و سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group