ئەردۆغان: توركیای بێ تیرۆر دەرگا بە ڕووی سەردەمێكی نوێ دەكاتەوە

47 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند: هەموومان بە یەكەوە سەدەی 21 بۆ سەدەی نوێی توركیا دەگۆڕین. 
ڕەجەب تیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی كابینەی حكوومەتەكەی كە پرۆسەی ئاشتی تەورێكی كۆبوونەوەكەی بووە، لە وتارێكدا رایگەیاند، لە هەوڵداین لە ڕێگەی قۆناغی توركیای بێ تیرۆر، یەكێك لە گەورەترین بەربەستەكانی بەردەم گەشەپێدانی ئابووری، ئاشتی و برایەتی لەناو ببەین.
هاوكات ئاماژەی بەوەدا، توركیای بێ تیرۆر ئەو ڕێرەوە برایەتییەی كە لە ناوچەكە دادەمەزرێت، پلانە قێزەونەكان لادەدات، یارییە تێكدەرانەكان تێك دەدات و دەرگا بە ڕووی سەردەمێكی نوێ دەكاتەوە.
سەرۆك كۆماری توركیا لە بارەی كورد و عەرەبەوە، ڕایگەیاند: هەزاران ساڵە دڵمان لەگەڵ خوشك و برایانی كورد و عەرەب لە ناوچەكە لێ دەدات، لە داهاتووشدا هەر وا دەبێت، بێ گومان توركیا هەر بە ئامانجەكانی خۆی دەگات.
جەختی لەوەش كردەوە، 86 ملیۆن هاووڵاتی شان بە شان لەگەڵ یەكدی هاوكار دەبن و سەدەی 21ـی توركیا بۆ سەدەی نوێی ئەو وڵاتە دەگۆڕین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group