تۆم باراك: بە دەستی خۆمان عێراقمان پێشكەشی ئێران كرد

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ سووریا لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (زە ناشیۆناڵ)، ڕایگەیاند، سیاسەتی ئیدارەی پێشووی ئەمەریكا بووە هۆی بەهێزكردنی پێگەی ئێران لە ناوچەكەدا، ئاماژەی بەوەشدا دروستبوونی "بۆشایی دەسەڵات" لە عێراقدا، دەرفەتی زێڕینی بە تاران بەخشی و ئەو بۆشاییەی پڕكردەوە.
سەبارەت بە سیستەمی سیاسیی عێراق، باراك وتی: ئێمە هەڵەیەكی گەورەمان كرد كە لە ئەنجامدا كاریگەری و هەژموونی زیاتری بەخشییە میلیشیاكانی نزیك لە ئێران لەناو پەرلەماندا.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، نوێنەرەكەی ئەمەریكا دۆخی ئێستای حكوومەتی عێراقی بە نموونەیەكی شكستخواردوو وەسف كرد كە دەبێت ئەمەریكا وانەی لێ وەربگرێت.
سەبارەت بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، باراك دەڵێت، سوودانی پیاوێكی لێهاتووە، بەڵام دەسەڵاتی هیچی نییە،هەروەها،هۆكاری بێ دەسەڵاتیی سوودانی گەڕاندەوە بۆ هەژموونی هێزەكانی حەشدی شەعبی و نوێنەرەكانیان لە پەرلەمان، كە بە وتەی ئەو "ڕێگرن لەبەردەم پرۆسەی سیاسی و ناهێڵن سوودانی هیچ هاوپەیمانێتییەكی كاریگەر پێكبهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group