لە سبەینێ یەكشەممەوە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەستپێدەكات
3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ئاراز جەبار شارەزا لە بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، سبەینێ یەكشەممە7-12، ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە درێژای كاتەكان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە كاتەكانی بەیانیەوە بارانبارین بەرێژەی مامناوەند و پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای نەینەوا و دهۆكەوە دەستپێدەكات و لەناوچەكانی دیكەی هەرێم ئەگەری نمە باران دەبێت و زۆر بەی كاتەكان بای شوری رۆژهەڵات چالاك دەبێت بەخێرایی 15 تا 35 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و لەشەودا خێرایی با چالاكتر دەبێت.
باسی لەوەشكردووە، لە كاتەكانی سبەینێ ئێوارەوە بۆ كاتەكانی شەو بارانبارین فراوان دەبێت و لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێم بارانی مامناوەند دەستپێدەكات لەگەڵ چالاكبوونی هەورە بروسكە لە هەندێك كاتدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، رێژەی بارانەكە لەناوچەكانی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین و سۆران و ناوچەكانی ئاكرێ و بارزان و ئامێدی و بەردەرەش و كۆیە و مێرگەسۆر زیاتر دەبێت هەندێ جار لێزمە باران دەبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاویش لەو ناوچانەدا دەبێت، كە لەهەندێ شوێند بەهۆی توندی و زۆری بارانەكەوە بەتایبەت لەناوچەكانی بارزان و مێرگەسۆر و ئاكرێ مەترسی دروستبوونی لافاوی بەهێزیش دەبێت.