وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان: بارانبارین لە هەندێك ناوچەدا 120 ملم-ی تێپەڕاندووە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەئێستادا عێراق شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش دەرفەتێكی گرنگ دەڕەخسێنێت بۆ بەرزكردنەوەی سەرچاوە ئاوییەكان دوای دابەزینیان لە وەرزەكانی پێشوودا.
ئاماژەی بەوەشدا، بارانبارین لە هەندێك ناوچەدا 120 ملم-ی تێپەڕاندووە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو بەتایبەتی لە ناوچەكانی باكور و باكووری رۆژهەڵاتی عێراق.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەم بارانبارینە دەرفەتێكە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ سەرچاوە ئاوییەكان و دەستەبەركردنی پێداویستییەكانی ئاودێری بۆ ناوچە كشتوكاڵییەكان لە سەرجەم پارێزگاكان و بەتایبەت پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور.
دووپاتیشیكردەوە، ئەم شەپۆلی بارانبارین و لافاوە دەبێتە هۆی تەواوكردنی یەكەم ئاودێری بۆ وەرزی زستانی ئێستا و پاڵپشتی بەرهەمی كشتوكاڵی دەكات و كاریگەرییەكانی كەمی ئاو كەمدەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group