عەباس عەراقچی: بابەتی موشەك پرسی بەرگرییە و دانوستانی لەسەر ناكرێت

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا ڕایگەیاند، دانوستانەكان ناڕاستەوخۆبوون و تەنها پرسی ئەتۆم تاوتوێكرا.
ئاماژەی بەوەشدا، پیتاندنی یۆرانیۆم مافێكی ڕەوایە و سفرەكردنەوەی توانای پیتاندن و دەوڵەمەندكردن لە دەرەوەی دانوستانەكاندایە، ئەوان لەڕێگەی بۆردومانەوە نەیانتوانی تواناكانی ئێران لەناوبەرن و دانوستانیش هەروادەبێت و واشنتن دانی بەوەداناوە كە بەڕێگەی سەربازیی بۆی چارەسەرنەكراوە و دەبێت بە دانوستان چارەسەر بكرێت.
جەختی لەوەكردەوە كە دەستبەرداری پرسی ئەتۆم نابن و ڕاددەی پیتاندنی یۆرانیۆمیش بەندە بە پێویستییەكانی ئێرانەوە و هیچ یۆرانیۆمێكی پیتێندراویش لە ئێران ناچێتە دەرەوە، لەبارەی بابەتی موشەكیشەوە وتی بابەتی موشەك پرسی بەرگرییە و دانوستانی لەسەر ناكرێت.
عەباس عەراقچی وتیشی دانوستانەكان سەرەتایەكی باشن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەیەكی دوورودرێژیان لەپێشە تا متمانە لەنێوان تاران و واشنتدا دروستببێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group