لە موسڵ دەستكرا بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

پڕۆسەی گەڕان و هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵە دۆزراوەكانی لای راستی موسڵ چوە بواری جێبەجێكردنەوەو ئێستا كار لەسەر یەكەم گۆڕ دەكرێت بۆ دەرهێنانی روفاتی ئەو مەدەنیانەی بونەتە قوربانی تاوانەكانی رێكخراوی چەكداری داعش.
عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، هەمو پشتیوانییەكی لۆجیستی پێشكەش بە تیمەكان دەكەن بۆ خێراكردنی پڕۆسەی ناسینەوەی قوربانییەكان لە ڕێگەی پشكنینی پزیشكییەوە، هەروەها بڕیارە دوای تەواوبونی رێكارە یاساییەكان، رێوڕەسمێكی فەرمی و شكۆدار بۆ بەخاكسپاردنی روفاتەكان لە ناو شاری موسڵ رێكبخرێت بەمەبەستی رێزگرتن لە قوربانییەكان و سوككردنی ئازاری خێزانەكانیان.
جێی ئاماژەیە، پڕۆسەكە بە بەشداری شاندێكی فەرمی لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی نەینەوا بەڕێوەدەچێت، مێژوەكەی بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە، روفاتی ژمارەیەك مەدەنییان تێدایە كە لە نێوانیاندا ژن و منداڵ هەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group